بودجەی بەرگریی ئەمهریکا بۆ یەکەمجار دەگاتە ترلیۆنێک دۆلار
پیت هێگسیت، وەزیری بەرگریی ئەمهریکا ڕایگەیاند: بودجەی بەرگریی وڵاتهكهی بۆ یەکەمجار دەگاتە یەک ترلیۆن دۆلار.
هێگسیت گوتیشی: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت، زۆر بە خێرایی دووبارە سوپای ئەمهریکا بونیات بنێتەوە، گوتیشی: وهزارهتهكهی بە نیازە هەموو دۆلارێکی پارەی باجدەران بە ژیری خەرج بکات بۆ بەهێزکردنی هێزی شەڕکەر و ئامادەیی سەربازیی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: وڵاتهكهی ڕەزامەندی داوە لەسەر بودجەی بەرگری بە بڕی ترلیۆنێک دۆلار کە دەبێتە گەورەترین بودجەی بەرگریی ساڵانە تا ئێستا.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، یاسای مۆڵەتی بەرگریی نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی 2025ـی واژۆ کرد، تێیدا بودجەی بەرگریی ساڵی دارایی نوێی بە نزیکەی 895 ملیار دۆلار ڕاگەیاند.
