مەسرور بارزانی: کەرکووک دڵی کوردستانە
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275 تایبەت بە هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووکی پارتی، لە هەولێر؛ لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "بەخێرهاتنێکی گەرمی خەڵکی کەرکووکی تێکوشەر و دڵی کوردستان دەکەم. سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەم، سوپاسی پشوودرێژیتان دەکەم، سوپاستان دەکەم کە سەرەڕای هەموو ئەو ستەمەی بەسەرتاندا هاتووە، هێشتان خوێنتان زەردە و دڵتان بۆ کوردستان لێ دەدات."
