مەسرور بارزانی: چیدیکە قبووڵ ناکەین ستەم لە ناوچە کوردستانییەکان بکرێت

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275 تایبەت بە هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووکی پارتی، لە هەولێر؛ لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "ئەوەی تا ئێستا لە کەرکووک کراوە، ئەوەی لە ناوچە جێناکۆکەکان بەرانبەر بە هەموو پێکهاتەکان کراوە، ستەمێکی گەورەیە و چیدیکە قبووڵ ناکەین. دەبینە پارێزەری مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە."

 

 

Fly Erbil Advertisment