هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
نرخی ئێستای نەوت
K24- هەولێر:
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت، نرخی نەوتی کەمێک بەرزکردەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت بەردەوام روو لە دابەزین بووە، ئەمەش بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئەوروپا و زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 38 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 35 دۆلار و 97 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش بە واتای ئەوەی، نرخی نەوت 18 سەنت بە بەروارد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.