مەسرور بارزانی: بێگومان یەک ملیۆن دەنگ بەدەست دەهێنین
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275 تایبەت بە هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووکی پارتی، لە هەولێر؛ لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "بێگومان وەک برای خۆشەویستم نێچیرڤان بارزانی گوتوویەتی، ئێمە وەکوو پارتی بە پشتیوانیی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، دەتوانین یەک ملیۆن دەنگ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنین."
