مەسرور بارزانی:ڕێگریکردن لە پێکهێنانی حکوومەت دەستکەوت نییە
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275 تایبەت بە هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووکی پارتی، لە هەولێر؛ لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی پڕۆژەکان دەستکەوت نییە، ڕێگریکردن لە پێکهێنانی حکوومەت دەستکەوت نییە، شانازی پێوە بکرێت، شانازی بەوەوە دەکرێت، دڵسۆزی خەڵکەکەی خۆت بیت و ئامادەبیت خۆت بۆیان بکەیتە قوربانی."
