کەجەکە: سەرجەم هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە
کەجەکە ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12، دەستی بە کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە تورکیا کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا؛ سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا هەنگاوێکی نوێی کردەیی پارتەکەی لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند.
کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە لە بناری چیای قەندیل و بە بەشداریی 25 چەکدار بەڕێوەچووە. تێیدا هاتووە "سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو."
کەجەکە جەخت لەوە دەکاتەوە "پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان؛ به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی تر به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 ده‌سه‌لمێنێت."
کەجەکە داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات دەستبەجێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی دەربکات و دەڵێت "زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا؛ به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن."
