سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەیەکی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی لە هەولێر دەکاتەوە
 
                        کاتژمێر 15:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە.
پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 357 دۆنم زەوی لە شاری هەولێر دروست کراوە و چەندین بەشی گرنگ لەخۆدەگرێت کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەرتی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک لە هەرێمدا بەرەوپێش دەبات.
تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە:
- توانای لەخۆگرتن: ئەم پڕۆژەیە توانای حەوانەوە و بەخێوکردنی 50 هەزار سەر ئاژەڵی هەیە لە یەک کاتدا.
- سەربڕخانەی مۆدێرن: سەربڕخانەیەکی پێشکەوتووی لەسەر ڕووبەری هەشت دۆنم هەیە کە توانای سەربڕینی دوو هەزار سەر ئاژەڵی لە ڕۆژێکدا هەیە بەپێی ستانداردە جیهانی و تەندروستییەکان.
- بە بازاڕکردن و بەرهەمە پیشەسازییەکان: پڕۆژەکە تەنها بۆ سەربڕین نییە، بەڵکو کارگەی تایبەت بە قوتونان و دروستکردنی بەرهەمەکانی گۆشت وەک هەمبەرگەر و سۆسج لەخۆدەگرێت، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
- جێگرەوەی مەیدانی کۆن: بە کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە، مەیدانی کۆنی ئاژەڵفرۆشان نامێنێت و سەرجەم ئەو کەسانەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵیان دەکرد، لە شوێنێکی مۆدێرن و ڕێکخراودا جێگەیان بۆ دابین دەکرێت.
