سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەکات
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق حەیدەر عەبادی دەکات، بە هۆی کۆچی دوایی دایکی.
یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامە هاوخەمیەکەیدا گوتی: بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر حەیدەر عەبادیمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو و خانەوادەکەی دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە خوای گەورە دەکەین کۆچکردوو بە بەهشتی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە خێزانەکەی ببەخشێت.
