مەسرور بارزانی: پڕۆژەی "مێگەل" پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە لە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەم لە کردنەوەی پرۆژەی (مێگەل)، کە بێگومان پرۆژەیەکی زۆر زۆر گرنگە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا. بە کردنەوەی ئەم پرۆژەیە، خزمەتێکی زیاتری هاووڵاتییان دەکرێت. خۆشحاڵ بووم کە سەردانی پرۆژەکەمان کرد و چەندین بەشی ئەم پرۆژەکەمان بەسەر کردەوە. ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەم پرۆژەیە، بە دەست و بازووی خەڵکی خۆمان دروست کراوە و تەکنەلۆژیا و ئەو ئامێرە پێشکەوتوانەی کە لە دەرەوە هێنراون، هەموویان بەڕاستی لە ستانداردێکی نێودەوڵەتی و بە شێوازێکی زۆر جوان و سەردەمیانە ئامادە کراون."
