زیاتر لە 230 ساڵە ئەمەریکا سەرۆکی هەیە؛ تەنیا یەک سەرۆکی سەربەخۆ بووە
کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەیەمین جارە خۆی کاندید دەکات
K24 - هەولێر
زیاتر لە 230 ساڵە ئەمەریکا سەرۆکی هەیە، کەچی تەنیا جۆرج واشنتن، یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا سەربەخۆ بووە، ئەوانەی دیکە هەموویان سەر بە حیزب بوون و زۆرترینیشیان سەر بە کۆمارییەکان یان دیموکراتەکان بوون.
لەگەڵ ئەوەشدا پێشبڕكێ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا سنووردار نییە بە کاندیدە ناسراوەکانی وه‌كو دۆناڵد تره‌مپ و جۆو بایدن، به‌ڵكو چەند کاندیدێکی دیکەش لەم هەڵبژاردنەدا کێبڕکێ دەکەن. هەرچەندە ئەوان کاندیدی نادیارن، بەڵام رەنگە رۆڵی خۆیان هەبێت لە سەرقاڵکردنی دەنگدەران، سەرەنجامیش کاریگەریان لەسەر بەختی یەکێک له‌و دوو كاندیده پێشه‌نگه هەبێت.
هاوی هاوکینز، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی سەوزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەندامی یەکێتیی سەندیکای بازرگانی و، چالاکوانی بواری ژینگەیە لە نیویۆرک، لە 24 بۆنه‌دا خۆی بۆ چەند پۆستێک كاندید كردووه، بەڵام هه‌وڵه‌كانی تاوه‌كو ئێستا شکستیان هێناوه.
هاوکینز، ته‌مه‌نی 68 ساڵه. بە گشتی لە دژی کۆماری و دیموکراته‌كانه و جەخت لەسەر بنیادنانی بزووتنەوەیەکی سیاسی و، کۆمەڵایەتیی زیندوو و چینی کرێکار و سه‌رمایه‌داری ده‌كات.
هاوکینز لە 5ـی ئایار ئەنگوێلا وۆکەری وەکو جێگری سەرۆک دیاریكرد له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا. ئەنگویلا چالاکوانێکی کرێکاری ئەفریقی - ئەمریکییە و، کاری شۆفێری پاس و بارهەڵگر دەکات.
گلۆریا لا ریڤا، چالاکوانێکی سۆسیالیست و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایه، بۆ پارتە سۆسیالیست و رزگارییەکان. داوای ئاشتی و ئازادی ده‌كات و ئەمساڵ 10ـەیەمین جارییه‌تی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك یا جێگری سه‌رۆك، كاندید بكات.
گلۆریا لە مەکسیکۆ لەدایکبووە. لیۆنارد پێلتیری وەکو جێگری سەرۆک له هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردووه، کە چالاکوانێکی مافی مەدەنیی ئه‌مریكییه و، تەمەنی 66 ساڵە.
ریان کارۆڵ، مامۆستایەکی ئەمەریکیيه و، کاندیدی سەرۆکایەتییه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. لایەنگری ئایدۆلۆژیای دیموکراتیی مەسیحییە. لە 5ـی نیسان دوای ئەوەی لە پارتەکەی دوورکەوتەوە، کاندیدکردنی خۆشی راگەیاند.
کارۆڵی 70 ساڵ، عەممار پاتێلی وەکو جێگری سەرۆک دەستنیشانکردووە ئەگەر هەڵبژاردنەکە بباتەوە. عەممار به ره‌گه‌ز هیندییه و، دایک و باوکی لە کۆتاییەکانی 1960ـدا روویانکردووەتە ئەمەریکا.
جۆ جۆرگنسن، سیاسەتمەدار و چالاکوانی پارتی ئازادی، لە 1ـی ئایاری 1957 لە لیبێرتی ڤیل لە ئیلینۆی لەدایکبووە، لە زانکۆی بایلۆر زانستی دەروونی خوێندووە.
جۆرگنسن پڕۆفیسۆره لە بەڕێوەبردنی بازرگانی و جێرمی کۆهن، چالاکوانی سیاسی و، بازرگانی ئەمریکیی تەمەن 38 ساڵی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كه‌مپەینه‌كه‌ی دیاریكردووه.
هـ.ر.