سەرۆکی حکوومەت بۆ خەڵکی کوردستان: وەک هەمیشە داواکارم ژینگە بپارێزن
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پردی دەروازەی سۆرانی کردەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "داواشم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست هەیە، ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتوچۆ لە بەرچاوبگرن، سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتییانیان لە بەرچاو بێت، وەک هەمیشە داوایەکی تریشم هەیە ژینگەی وڵاتەکەتان بپارێزن."
