مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئاوەدانیی پارتی دەستی پێکردووە

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی, جێگری سەرۆکی پارتی ئاهەنگیی جەماوەری سنووری ئیدارەی سۆران بە هەردوو لقی 10 و 26ی گوڵان لە یاریگەی وەرزشی سۆران بەڕێوەدەچێت.

لە گوتارێکدا مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی گوتی؛ جەماوەری خۆڕاگری و قارەمانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، ڕۆڵەی شاخە سەربەرزەکانی کوردستان، خەڵکی قەزاکانی ناوەندی سۆران و مێرگەسۆر و سیدەکان و چۆمان ڕواندوز و خەلیفان، هەمووتان بەخێربێن و سەر سەرو سەرچاوان.

دەشڵێت: زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە خزمەتی ئێوەدام و سڵاوی ڕابەر و مەرجی کوردستان، جەنابی سەرۆک بارزانیتان پێ ڕادەگەیەنم.

ئاماژەی بەوە کرد، ناحەزان ناتوانن ڕامانبگرن، لە فەرهەنگی پارتیدا نە خۆ بەدەستەوەدان هەیە، نە خۆ چەماندن هەیە.

جێگری سەرۆکی پارتی، جەختی لەوە کردەوە، بە لای ئێمەوە حکوومەت بۆ خزمەتگوزراییە بۆ دەستکەوت نییە، پێداگیریی دەکەین بۆ ئەوەی حکوومەتێکی خزمەتگوزار لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

هاوکات گوتیشی: شۆڕشی ئاوەدانیی پارتی دەستی پێکردووە، بەرنامەمان سەرخستنی ئەزموونەکەی ئێمەیە، جێبەجێکردنی کارە خزمەتگوزارییەکانمانە و خزمەتکردنی خەڵکەکەمانە، بەرانبەر هەر پیلانگێڕییەک سەدان پرۆژە جێبەجێ دەکەین، بەرانبەر هەر ڕێگرییەک 100 هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕۆین.

 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment