ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک – گەرمیانی پارتی

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکان له‌ باره‌ی گوتەکانی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و  لوقمان حوسێن، گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی، پاڵپشتی تەواوی وتە بەنرخەکانی بەڕێزیان دەکەن.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌:

لەسەر چەند کاردانەوەیەکی لایەنە سیاسیەکان لەسەر گوتەکانی ڕێزدار (کاک مەسرور بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتیمان:

1- ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان پاڵپشتی تەواوی وتە بەنرخەکانی بەڕێزیان دەکەین، گوتەکانی بەڕێزیان لەسەر کەرکووک بابەتی هەڵبژاردن نییە، بەڵکوو تەعبیره‌ لە جەوهەری سیاسەتی پارتی بۆ کەرکووک و جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور تاکە چارەسەرە و بۆ جێبەجێ کردنیشی بەڕێزیان جەختی کردەوە کە دەبێت دەستوور وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت.

2-پاڵپشتی ئەوە دەکەین کە بەڕێزیان داوای لە خەڵکی کوردستان و کەرکووک کرد، متمانە بکەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان و دەنگ بە لیستی 275 بدەن بۆ ئەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی حکومڕانی بگوازینەوە بۆ کەرکووک و کەرکووک بکەینە شاری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان.

3-کەرکووک داگیرکراوە ..؟

ئێمەش ئەو پرسیارە لە خەڵکی کەرکووک دەکەین ئایا کەرکووک نەبووه‌تە سەربازگە و هەموو دەسەڵات لای عەسکەر نییە؟ ڕۆژانە بە بەرچاوی هەمووان غەدر و زوڵم و تەعەددا لە جووتیارانی کورد دەکرێت و بە هەمەری سەربازی و پاڵپشتی سوپا لە ناوچەکانی سەرگەڕان، دووبز، داقووق، تۆبزاوە و ناوچەی کاکەیی.

4- پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین حزبی کوردستانی عێراقە و تەمەنی 79ساڵە و لە عێراق و کوردستان ڕێگه‌ی پێ دراوە مومارەسەی کاری سیاسی خۆی بکات و ئۆرگانەکانمان و هەر لە کەرکوک بوون و دوای گەڕانەوەی بارەگاکانمان ئێستاش بەشێک لەو بارەگایانە داگیر کراون و هەڤاڵانمان لە خانووی کرێ مومارەسەری كاری حزبی خۆیان دەکەن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment