بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی جینۆساید بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتیی هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

ئامانجی کۆنفرانسەکە دۆکیۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکانە، بۆ بەرەو ناساندنی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کورد؛ هەروەها کۆنفراسەکە دوو ڕۆژ  بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت: 

  • ئەنترۆپۆلۆژیای پزیشکیی دادوەری.
  • دانپێدانان بە دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەکان.
  • لێکۆڵینەوە لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
  • ڕۆڵی DNA و ناسینەوەی بۆماوەیی قوربانیان.
  • ڕەهەندە یاساییەکانی تاوانی جینۆساید.
  • کاریگەرییەکانی چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد.
  • میتۆدەکانی بەدۆکیۆمێنتکردنی جینۆساید.
  • لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی جینۆساید و ترۆمای دوای ئەنفال.
 
Fly Erbil Advertisment