هۆكاری دووباره تووشبوونه‌وه به كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كرێت
ده‌بێت كه‌سی چاكبووهوهش پابه‌ندی هه‌مان ئه‌و رێكارانه بێت كه به‌سه‌ر كه‌سی تووشنهبوودا ده‌سه‌پێنرێن
K24- هه‌ولێر:
زانایه‌كی بواری په‌تاكان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه، كه ئایا ده‌كرێت مرۆڤ دووباره تووشی كۆرۆنا ببێته‌وه؟ ئه‌و هۆكارانه چین كه ده‌بنه هۆی دووباره تووشبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به ڤایرۆسی كۆڤید -19؟.
له‌وباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر ئه‌ناتۆلی ئهڵتشتاین له ناوه‌ندی "گه‌مالیا" بۆ تویژینه‌وه‌ی په‌تاكان و زینده‌زانی ژێر میكرۆسكۆبییهكان ده‌ڵێت: "به‌رگری له‌ش پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی و سروشتییه له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا. دوای تووشبوونی یه‌كه‌م به‌و ڤایرۆسه، ده‌كرێت له‌شی مرۆڤ دیواری نێوان خۆی و ڤایرۆسی "كۆڤید-19" به‌هێز بكات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌میشه روونادات. بۆیه داوا له‌وانه‌ش ده‌كرێت كه له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تاكه نه‌بوونه پابه‌ندی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان بن".
ئه‌و زانایه ئاشكراشیكرد، "له‌رووی بنچینه‌ییه‌وه ده‌كرێت دووباره مرۆڤ تووشی په‌تای كۆرۆنا ببێته‌وه، به‌ڵام تێكڕای ئه‌گه‌ره‌كانی دووباره تووشبوونه‌وه به په‌تاكه له ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوونی یه‌كه‌م كه‌مترن. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی چاكبووه‌وه پابه‌ندی هه‌مان ئه‌و رێكار و رێنماییانه بێت، كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا سه‌پێنراوه كه تووشی په‌تاكه نه‌بووه. چونكه له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامی دووباره تووشبوونه‌وه له ده‌ره‌نجامی تووشبوونی یه‌كه‌م توندتر بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌كرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه به‌ر له‌وه‌ی مرۆڤ له یه‌كه‌م تووشبوون چاكببێته‌وه بۆ جاری دووه‌میش تووشی په‌تاكه ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستی به‌هێزی به‌رگری له‌شی مرۆڤ له یه‌كه‌م تووشبووندا".
له‌وباره‌شه‌وه ئهڵتشتاین گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌رگری له‌ش له یه‌كه‌م تووشبووندا زۆر لاواز بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ده‌بێت كه به‌هۆی سووكی تووشبوون نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه بهدهرناكهون، ئه‌وكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دووباره مرۆڤ تووشی ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا تووشبوونی دووه‌م سه‌ختتره له تووشبوونی یه‌كه‌م؟ تا ئێستا وه‌ك پێویست دیراسه و توێژینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پرسیاره نه‌كراوه".
سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B