لە بەغدا هەڵواسینی پۆستەر لەسەر درەختەکان زیانی بە ژینگە گەیاندووە
به‌هۆی هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ری كاندیدان به دره‌خته‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌رخته‌كان له پارێزگاكانی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌گوێره‌ی ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزیش، ئه‌و دره‌ختانه‌ی به‌وهۆیه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه به ده‌یان هه‌زار ده‌خه‌مڵێندرێن.
عومه‌ر عه‌بدوللـه‌تیف، شاره‌زای ژینگه بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژینگه دروستكردووه، به‌تایبه‌ت دره‌خته‌كان، كه به‌و هۆیه‌وه زیان به‌ر 250 هه‌زار دره‌خت گه‌یشتووه له سه‌رانسه‌ری عێراق، ته‌نیا له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، جگه له‌مه‌ش بۆرییه‌كانی ئاودانی دره‌خته‌كان كون ده‌كه‌ن و زیان به ڕووبه‌ره سه‌وزاییه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌رچی هاووڵاتیانن، باس له چه‌ندان كێشه به‌هۆی پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه زیان ته‌نیا به دره‌خته‌كان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵكو به هاووڵاتیانیش گه‌یشتووه و پۆسته‌ره‌كان به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا به‌ربوونه‌ته‌وه و زیانی جه‌سته‌یی و ماددیش به ژماره‌یه‌كیان پێگه‌یشتووه.
هاووڵاتییەکی بەغدا دەڵێت: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر شه‌قام، دره‌خت و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كانیش دروستكردووه، چه‌ندان جار پۆسته‌ره‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا به‌ربوونه‌ته‌وه، واتا زۆر ڕووداو به‌هۆی پۆسته‌ره‌كانی بانگه‌شه ڕوویانداوه و زۆرێك له‌و دره‌ختانه‌ش شكاون، كه پۆسته‌ره‌كانیان پێوه هه‌ڵواسیوه.
هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: ئه‌و كاندیدانه وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان به دره‌خته‌كان و ستوونی كاره‌باوه هه‌ڵده‌واسن، شه‌وی رابردوو یه‌كێكیان به‌سه‌ر تاكسیه‌كدا كه‌وته خواره‌وه، هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و كاندیدانه هیچ له سیاسه‌ت نازانن و مه‌به‌ستی نیوه‌یان بازرگانیكردنه.
زۆرێك له كاندیدان له بانگه‌شه‌كانیان سه‌رپێچییان كردووه و كاریان گه‌یاندووه‌ته دره‌خته‌كانیش، كه هه‌ندێك له كاندیده‌كان دره‌خته‌كانیان كردووه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ هه‌ڵواسینی وێنه‌كانیان، بێ ئه‌وه‌ی بیر له زیانه‌كانی بكه‌نه‌وه.
