نرخی نەوت دابەزی

هۆکارەکەی دەخرێتەڕوو

K24- هەولێر:

بەهۆی نادڵنیایی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و قەدەغەی هاتووچۆ لە هەندێک وڵات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت بە رێژەی 1% دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 30 سەنت دابەزی و بە 43 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 38 دۆلار و 79 سەنت دابەزی.

لە ئەوروپا بەهۆی کۆرۆنا، چەند وڵاتێک قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاندووە و داوا لە خەڵک دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبووە و بووەتە هۆی کەمی خواست.

Reuters