یاریزانێکی کورد لە یاری جوجیتسۆ بووە پاڵەوانی ئەورووپا
                        لەشاری رۆما لە ئیتاڵیا پاڵەوانێتی کۆتای جوجیتسۆی ئەورووپا بەرێوەچوو.
فەرشاد گێردکانە کوردێکی دانیشتووی بەلجیکایە و بەشداریی لەو پاڵەوانیەتیە و لە کێشی94 کیلۆگرامی کردبوو، توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و ئاڵای کوردستانیشی بەرزکردەوە.
یاریزان فەرشاد گێردکانە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، گوتی: زۆر خۆشحاڵم، ئەم سەرکەوتنە پێشکەشی بنەماڵەی شەهیدانی کورد و کوردستان دەکەم.
فەرشاد رایدەگەیەنێت، ئەم مەدالیایە پێشکەش بە کەرکووک و عەفرین و ئورمیە دەکات، ئاماژەی بەوەشدا، ئەم شارانە کوردین و هەر بەکوردستانی دەمێننەوە.
فەرشاد گێردکانە لەدایک بووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی چەندین ساڵ دەبێت لەشاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەژیت.
