33 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
نوێترین ئامار
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره (254)ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماری (24) كاتژمێری رابردووی مردن و تووشبوون به كۆرۆنای خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له دوێنێوه، (33) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له كۆی (6786) پشكنین، ده‌ركه‌وتووه (997) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه.
زۆرترین پشكنین له دهۆك كراوه و ژماره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته (2907) پشكنین و كه‌مترینیان له راپه‌ڕین كراوه، كه ته‌نیا (80) پشكنین بووه.
له كۆی (997) تووشبووه‌كه، زۆرترینیان له دهۆك تۆمار كراوون، كه ژماره‌یان ده‌گاته (406) تووشبوو. كه‌مترینیشیان له هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوون و ژماره‌یان (20) تووشبووه. له دوای دهۆك، هه‌ولێر له تووشبوون به پله‌ی دووه‌م دێت و (342) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. له پله‌ی سێیه‌م سلێمانی به (159) حاڵه‌ت دێت.
به گشتیی له هه‌رێمی كوردستان (430) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه، راپه‌ڕین هیچ حاڵه‌تێكی چاكبوونه‌وه‌ی تێدا تۆمار نه‌كراوه و دهۆك زۆرترین چاكبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، كه (231) كه‌سن.
ئاماری مردن له (24) كاتژمێری رابردوودا هه‌ڵكشاوه و (33) حاڵه‌ت تۆمار كراوون، كه (11) له سلێمانی، (7) له هه‌ولێر، (6) له دهۆك و (4) له هه‌ڵه‌بجه، (2) له گه‌رمیان و (3)یان له راپه‌ڕین بووه.