نانسی پیلۆسی: بایدن ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە و دەبێتە سەرۆکی ئەمه‌ریکا

بۆ دووباره‌ بوونه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاش داوای پاڵپشتی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

نانسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە و دەبێتە سەرۆکی وڵاته‌كه‌یان.

پێلۆسی لە نامەیەکدا داوا لە دیموکراتەکان دەکات، جارێکی دیکە پاڵپشتی بکەن بۆئەوەی بۆ دوو ساڵی دیکەش ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا.

پێلۆسی بە باوەڕبەخۆبوونەوە دەڵێت: بایدن ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە و دەبێتە 46ـەمین سەرۆکی ئەمه‌ریکا.

ھەر لەنامەکەیدا پێلۆسی داوای پاڵپشتی دەکات و دەیەوێت جارێکی دیکە لە پۆستەکەی خۆیدا وەك سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بمێنێتەوە.

ئەم قسانەی نانسی پێلۆسی لە کاتێکدان، کە ھێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان لە چەند ویلایەتێك کۆتایی نەھاتووە و براوەی ھەڵبژاردنەکان رانەگەیه‌ندراوە.

H.B

Fly Erbil Advertisment