یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی هەمان پێکانە نامۆیەکەی ماستانتونۆ دەبێت

بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد

فرانکۆ ماستانتونۆ تووشی هەمان پێکانی لامین یامال بووە و بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا بەفەرمی پێکانی ماستانتونۆی راگەیاند و بلاویکردووەتەوە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە ناوچەی کۆئەندامی نێرینەی تووشی پێکان بووە و گەڕانەوەی بۆ یاریکردن دەگەڕێتەوە سەر راددەی چارەسەر وەرگرتنی.

ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فرانکۆ ماستانتونۆ یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد، ماستانتونۆ لە ناوچەی کۆئەندامی نێرینەی تووشی پێکان بووە و دووچاری هەمان پێکانی لامین یامال بووەتەوە و هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی لە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی دیار نییە، بەڵام بۆ یاریی سبەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول بەردەست نابێت.

یاریزانە 18 ساڵانەکەی ریال مەدرید لەم وەرزە لە 12 یاری 689 خولەک بە درێسی ریال مەدرید یاریی کردووە، گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە،ە کە ئیستا بەهای یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە بۆرسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

Fly Erbil Advertisment