سلۆت ترسی لە ریال مەدریدی ئەم وەرزە هەیە
سلۆت یاریزانێكی ریال مەدریدی زۆر خۆشدەوێت
راهێنەری لیڤەرپوول پێیوایە ریال مەدریدی ئەم وەرزە زۆر لە ریال مەدریدی وەرزی رابردوو بەهێزترە، دەشڵێت: ئالۆنسۆ پێشتر وەكو یاریزان چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە و ئەزموونێكی گەورەی هەیە.
له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ، سبەی سێشەممە كاتژمێر 11:00ـی شەو، لیڤەرپوول له ئانفێڵد میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، ئەمەش لە كاتێكدایە لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ خانه‌ی ده‌یه‌می گرتووه و ریال مه‌دریدیش یه‌كێكه له‌و پێنج یانه‌یه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه و 9 خاڵی هه‌یه و به جیاوازی گۆڵ له خانه‌ی پێنجه‌م دێت.
له‌م یارییه لیڤه‌رپوول به‌هۆی پێكان له تواناكانی ئالێكسانده‌ر ئیزاك و ئالیسۆن به‌یكه‌ر و فریمپۆنگ بێبه‌ش ده‌بێت له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید به‌بێ دانی كارڤاخال و ئانتۆنی رۆدیگێر و ماستانتۆنۆ و ئالابا گه‌شتی ئینگڵاندی كردووه.
سلۆت یاریزانێكی ریال مەدریدی خۆشدەوێت
ئارن سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا پێش یارییەكەی سبەی بەرامبەر ریال مەدرید رایگەیاند كەسایەتی ئارنۆڵدی خۆشدەوێت، دەشڵێت: هه‌میشه رێزێكی تایبه‌تم بۆ ئارنۆڵد هه‌یه، یادگاری زۆرم له‌گه‌ڵی هه‌یه و ئه‌و له سه‌رده‌می من كاپتنی دووه‌می لیڤه‌رپوول بوو، سه‌رجه‌م یادگارییه‌كانم له‌گه‌ڵ ئارنۆڵد باشه و له‌وه‌ته‌ی چووه‌ته ریال مه‌درید چه‌ند جارێك له ته‌له‌فزیۆن سه‌یرم كردووه، من پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێده‌كه‌م به‌ڵام نازانم هانده‌ران چۆن پێشوازی لێده‌كه‌ن، منیش ته‌نیا له خۆم به‌رپرسم.
راهێنەرە هۆڵەندییەكەی لیڤەرپوول لە وەڵامێكی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند ئەو بیر له یارییه‌كه‌ی مان سیتی ناكاته‌وه، دەشڵێت: پێكهاته‌ی ئه‌م یارییه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به یارییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه نییه، به‌راوردكردنی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه و وه‌رزی رابردوو ناكرێت، وه‌رزی رابردوو چه‌ندین كێشه‌یان هه‌بوو، پێكانێكی زۆر له یانه‌كه هه‌بوو، ئه‌م وه‌رزه ریال مه‌دریدێكی زۆر نایاب ده‌بینم.
سلۆت لە بەرسیڤێكی میدیاكاراندا گوتی: رێزم بۆ جیرارد و قسه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام من ناتوانم بڵێم یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید ئاسانه، به پێچه‌وانه‌وه زۆر سه‌خته، ئالۆنسۆ پێشتر بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و ئه‌زموونێكی زۆر باشی هه‌یه، بۆیه پێویسته له رووی تاكتیكییه‌وه زۆر باش بۆی ئاماده بین، ریال مه‌درید ته‌نیا ڤینیسیۆس نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش وه‌كو بروسكه خێرایه و له یه‌ك كات ده‌توانێت سێ چوار یاریزان ببڕێت.
