پزیشکان: زۆری خواردنەوەی قاوە بۆ شۆفێران مەترسیدارە
                        پزیشكان و شارهزایانی تهندروستیی ئاماژه بهوه دهكهن، خواردنەوەی قاوە یان خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ بەئاگامانەوە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و شۆفێریدا لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کورت یارمەتیدەر بێت؛ هاوكات، هۆشداری دەدەن کە زۆری کافایین له قاوه و خورادنهوه وزهبهخشهكان، مهترسی بۆ سهر شۆفێران دروست بكات.
کافایین ماددەیەکی هاندەرە کە ڕێگە لە نیشانەکانی خەو لە مێشکدا دەگرێت، بەڵام خواردنەوەی بە بڕێکی زۆر دەتوانێت ببێتە هۆی دڵەراوکێ، لەرزین، سستبوونی کاردانەوەکان، و بڕیاری خراپ. ئەم کاریگەرییانە دەتوانن مەترسیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیاد بکەن، بەتایبەتی بۆ شۆفێرە ماندووەکان کە پشت بە قاوە دەبەستن بۆ بەئاگامانەوە.
توێژەرەکانی زانکۆی لۆفبۆرۆ بۆیان دەرکەوت کە ئەو شۆفێرانەی بڕێکی زۆر لە کافایین دەخۆنەوە، مەترسی توشبوونیان بە ڕووداوەکان زیاترە و تەندروستییان خراپترە.
شارەزایانی ڕێکخراوەکانی سەلامەتیی ڕێگەوبانیش دەڵێن: زۆری کافایین دەبێتە هۆی تێکچوونی بینین، لەرزینی دەست، و سەرئێشە، هەموو ئەمانەش کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل سەختتر دەکەن.
ناوەندە تەندروستییەکان بڕی 400 ملیگرامیان وەک ڕێژەی گونجاوی کافایین بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو پێشنیاز کردووە، بەڵام زۆرێک لە خەڵک بە ئاسانی لەو ڕێژەیە تێدەپەڕن، بەو پێیەی بڕی مادەی کافایین لە قاوەیەکی جۆری فلاتوایتی ئاسایی لە فرۆشگهیەکی قاوەدا زیاتر لە 240 ملیگرام کافایینی تێدایە، خواردنەوە وزەبەخشەکانی دیکەی وەک رێدبوڵیش بڕی کافایینەکە بەرزتر دەکەنەوە.
پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە هەموو کەسێک بەتایبەتی شۆفیران پشووی تەواو وەربگرن و گوتووشیانه "خەوی باش هیچ جێگرەوەیەکی نییە،" و هۆشداریش دهدهن، کە نابێت هەرگیز کافایین جێگەی پشووی ڕاستەقینە بۆ شۆفێران بگرێتەوە.
