نێچیرڤان بارزانی: بادینان و پارتی یەک دەنگ و یەک دڵ و یەک گیانن
ئەمڕۆ سێشەممە، 04ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی؛ کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی لە یاریگای وەرزشیی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، بادینان و پارتی یەک دڵن، یەک گیانن، یەک دەنگن، هیچ گومانم نییە ڕۆژی 11ـی 11، هەموومان داستانێکی دیکە بۆ کورد و کوردستان و بۆ پارتی تۆماردەکەین.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: بە پشتیوانی خودا، بە پشتیوانی ئێوە سەرکەوتن هەر بۆ پارتییە، من دڵنیام یەک ملیۆن دەنگ و زیاتر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان مسۆگەر دەکەین، بادینان ماڵی خەبات و تێکۆشانە، چ ماڵێکی بادینان هەیە چەکی خەبات و پێشمەرگەی تێدا نەبێت.
