ته‌ندروستی جیهان: حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای مینك له 6 وڵات تۆماركراون
ڤایرۆسه‌كه له ئاژه‌ڵی مینكه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی "WHO" دووپاتیكرده‌وه، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا له 6 وڵاتی جیهان تۆماركراون، كه بنه‌مای ئه‌و ڤایرۆسه بۆ ئاژه‌ڵی مینك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ناوی ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید، هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ریكا حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه نوێیه تۆماركراون، وێڕای وڵاتی دانیمارك، كه یه‌كه‌م وڵات بوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ی راگه‌یاند.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیماركی ئاشكرایانكرد، چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسێكی نوێ له شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵی مینك له باكووری ئه‌و وڵاته تۆماركراون.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاند، زیاتر له 200 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه نوێیه تۆماركراون، كه له‌و جۆره ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرڤ ده‌گوازرێته‌وه.
دواتریش حكومه‌تی دانیمارك بڕیاری له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له شوێنی په‌روه‌رده‌كردنیاندا، كه ژماره‌یان له نێوان 15 بۆ 17 ملیۆن دانه مه‌زه‌نده ده‌كرێت. هاوكات زانایانی بایۆلۆجیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئاخۆ ئه‌و ڤایرۆسه تا چه‌ند مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
H.B