ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و خاچی سوور هاریکاری لەبواری مافی مرۆڤ پتەو دەکەن

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و خاچی سوور هاریکاری مافی مرۆڤ، هاریکارییە هاوبەشەکان لە پرسەکانی مافی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن.

سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ ئیختیار ئەسڵانۆڤ، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور (ICRC) لە بەغدا و شاندێکی یاوەری لە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان لە پرسەکانی مافی مرۆڤ، کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور کراوەتەوە و تیشک خراوەتە سەر جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئامادەکارییەکان بۆ پێشکەشکردنی وتاری حکوومەتی هەرێم لە خولی (48)ی پانۆرامای خولیی گشتگییر.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری حکومڕانی باش و گونجاندنی سیاسەتە ناوخۆییەکان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، هاوکات گرنگییەکی زۆر بە پرسی کەسانی شوێنبزربوو و قوربانیانی جەنگەکان درا.

لەکۆتاییدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەکی پتەو بۆ پێشخستنی پرسی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment