سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دادەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان دادەنێت.

پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان لە سێ دەریاچە پێکهاتووە و بە چواردەوری هەولێردا دەسوورێتەوە، دیزاینەکەی لەلایەن ئەندازیارانی ناوخۆی و ڕاوێژکارانی ئیتاڵییەوە دانراوە ، ئیدی سیمایەکی جوان بە شاری هەولێر دەبەخشێت و هەولێر دەچیتە قۆناغێکی دیکەوە.

پانی ڕێڕەوی پرۆژەکە نزیکەی 15 بۆ 25 مەترە، هەروەها قووڵییەکەشی پێنج مەترە، ئاوی پرۆژەکە بە دوو ڕێڕەو دابەش دەكرێت و  بەشێوەی بازنەیی بە دەوری شار دا دەسوڕێتەوە، کە لەقۆناغی یەکەم لە گەڕەکی شاوەیس و سێبەردان دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕێگای سەرەکیی کەرکووک و دواتر ڕێگای مەخموور.