نەوزاد هادی: دەبێت نوێنەرانی پارتی لەبەغدا خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکەن
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا، لە کاتی بانگه‌شه‌ی لیستی 275ی پارتی له زوممار ڕایگه‌یاند: دەبێت عێراقی نوێ لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوازن و تەوافوق بەڕێوەببرێت.
چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، نەوزاد هادی، به‌رپرسی مەکتەبی رێكخستنی پارتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا لە زوممار ڕایگەیاند: كارنامه و به‌رنامه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتییبوون دابمه‌زرێت، هه‌مووان ده‌ست به‌و ده‌ستووره‌وه بگرین كه تیایدا هاتووه ده‌ستوورێكی فیدراڵی ـ دیموكراسییه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه.
هەروەها گوتی: ده‌بێت عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق به‌ڕێوه ببردرێت و مافی گشت پێكهاته و ئایین و ئایینزاكانی تێدا پارێزراو و فه‌راهه‌م بێت.
نەوزاد هادی، ئاماژەی بەوە دا، ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و مافی گشت پێكهاته‌كان پارێزراوبێت، هەروەها رێنمایی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نوێنه‌ری گشت پێكهاته‌كانی عێراق بین.
11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
