قۆناغەكانی ژیانی سیاسی جۆ بایدن
جۆ بایدن 46ـەمین سەرۆكی ئەمەریكا
K24 - ھەولێر
جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریكا له دایكبوی 20ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1942ی شاری سكرانتۆنی په‌نسلڤانیایه و، له ساڵی 1972 ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، له ژیان سیاسی خۆیدا چه‌ندین قۆناغی گرنگی بڕیوه‌و، له ساڵی 2008 یش ده‌بێته ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی دیموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مەریكا، به‌و پێیه‌ی باراك ئۆباما له دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، بایدن تاوه‌كو ساڵی 2017 جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ده‌بێت.
بایدن، ساڵانی سەرەتای ژیانی لە په‌نسلڤانیا بەسەر بردووە، دواتر لەگەڵ خانەوادەکەی دەچنە دیلاوێر، لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە ساڵی 1969 دەبێتە پارێزەر، لەساڵی 1972 دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران و یەکێک لە شەش ئەندامە بچووکەکانی ئەنجومەنی پیران، شەش جار وەك ئەندامی ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردراوە، لە دواییدا دەبێتە یەکێک لە چوار ئەندامە گەورەکەی ئەنجومەنی پیران، لەساڵی 1991 دژی ئەنجامدانی شەڕی کەنداو بووە لەکاتێکدا لە ساڵی 1994-1995 داوای دەستێوەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکان و پەیمانی ئەتڵەسی کردووە لە شەڕی بۆسنە، لە ساڵی 2002 دەنگی داوە بە شەڕی ئەمەریکا عێراق، بەڵام دژی زیادکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا بووە لە عێراق لە ساڵی 2007، بایدن چەندین پۆستی دیکەی گرنگی لە ئەمریکا بریوەو لەسەرەتای ساڵی 2008 دەبێت جێگری سەرۆکی کەمپەینی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و دواتریش دەبێتە جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا، تاوەکو ساڵی 2017.
بایدن لە ھەڵبژاردنی 2020 سەرۆکایەتی ئەمەریکا، سەرۆکی کەمپەینی دیموکراتەکان بوو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی رکابەرە کۆمارییەکەی دوو جار رووبەڕووی یەکدی بوونەوە. بایدن بە سیاسییەکی ئارام و بە ئەزموون ناسراوە. گەورەترین پڕوپاگەندەکانی ھەڵبژاردنی ئەمەریکا کۆرۆنا و دۆستایەتی رووسیا و کۆریا و باکوور مژاری توندی گفتوگۆکان و دیبەیتەکانی نێوان بایدن و ترەمپی رکابەری بوو، بایدن بە جیاوازییەکی زۆر بووە، 46مین سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا.