سەرۆک وەزیران قەڵای (دوین)ـی بەسەر کردەوە

سەرۆک وەزیران قەڵای (دوین)ـی بەسەر کردەوە
سەرۆک وەزیران قەڵای (دوین)ـی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی ماستەرپلانی دوین، سەردانی قەڵای دوینی کرد. 

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای دوین لە مانگی تەممووزی ساڵی 2024 دەستیپێکردووە. ستافێکی کارامە و زانستی سەرپەرشتی کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەکەن. بڕیارە قەڵاکە وەک شوێنەوارێکی گرنگ و ناوازە بپارێزرێت و بکرێتە شوێنێکی گەشتیاری.

قەڵاکە 1475 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دروستکراوە. پێکهاتەی قەڵاکە بریتییە لە چوار قوللـە، 16 ژوور، دوو حەوشە، حەوزێکی ئاو و شوورا. ئەم پێکهاتە سەربازییە پتەوە، گرنگی ستراتیژیی قەڵاکەی لە سەردەمە جیاوازەکاندا نیشان دەدات.

قەڵای دوین، کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە، بە یەکێک لە قەڵا گرنگە سەربازییەکانی کوردستان دادەنرێت. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 10 بۆ 16ی زایینی، لە سەردەمی میرنشینی سۆران. قەڵاکە لە سەردەمی میرنشینی سۆران وەک پێگەیەکی سەربازی و بۆ ماوەیەکیش وەک پایتەخت بەکارهاتووە.

 

 
Fly Erbil Advertisment