شاخەوان عەبدوڵڵا: بێدەنگ نابین تا تەواوی زەوی جووتیارانی کورد دەگەڕێتەوە
ئەمڕۆ هەینی 7ـی تشرینی دووەمی 2025، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکیدا بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت، گوتمان بێدەنگ نابین تا ئەو کاتەی تەواوی زەوی جووتیارانی کورد دەگەڕیتەوە و گرێبەستی هاوردە پوچەڵ دەبێتەوە.
جێگیر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: دوای گەیشتنی زانیاری بەوەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک تاوەکو ئێستا گرێبەستی عەرەبی هاوردە نوێدەکاتەوە سێ نوسراومان ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ کرد و ئەویش لەسەر ئەو بابەتە ئاگاداری کەرکووک و دیالی و صلاح الدین کردەوە کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکرێت، چونکە ئەو گرێبەستانە بەگوێرەی یاسا پوچەڵ بوونەوەتەوە و زەوییەکان دەگەرێتەوە بۆ خاوەن زەوییە.

