مەسرور بارزانی: بەشداریمان لە دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی لیستی 275ـی پارتی کرد

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی لیستی 275ـی پارتی کرد.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمڕۆ هەینی 7ـی تشرینی دووەمی 2025، لە لە خزمەت سەرۆک بارزانی، لە هەولێر ، بەشداریمان لە دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی لیستی 275ـی پارتی کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، هەر دوو جێگرانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، لەگەڵ سەدان هەزار لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، گەورەترین کەرنەڤاڵی پارتی بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لە لیستی 275 بەڕێوە چوو.

لە کەرنەڤاڵەکەدا سەرۆک بارزانی کۆتا گوتاری خۆی بۆ سەر خستنی لیستی 275ـی پارتی پێشکەش کرد و دووپاتی کردەوە، بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسیی عێراقە. جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرا ئیدی لە زوڵمی ناوەندگەرایی و چەوسێنەر، ڕزگارمان دەبێت.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment