هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ژمارە

سبەی بە بەشداریی زیاتر لە یەک ملیۆن و 340 هەزار دەنگدەر، دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و گوتەبێژی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، 848 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە. 

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەکانی عێراق، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی سبەی یەکشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت. دەنگدانەکە، هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەگرێتەوە. 

غەلای ئەوەی خستەڕوو، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 26 هەزار و 538 ئاوارە بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن.  هەروەها، لە دەنگدانی تایبەتدا، 809 بنکە و 4501 وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان و 27 بنکە و 97 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوە دەبن.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، ژمارەی هەموو کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن برتییە لە 7 هەزار و 744 کاندید، هەروەها تاوەکو ئێستا 848 کاندید لە کێبڕکێیەکە دوورخراونەتەوە.

 

دابەشکاریی کاندید، ژمارەی کورسی، پارت و هاوپەیمانییەکان بەسەر پارێزگاکاندا:

1. بەغدا 

ژمارەی کورسی: 71 (17 کۆتای ئافرەتان، 5 پێکهاتەکان)

ژمارەی کاندید: 2299 (1593 پیاو، 706 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 5

ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 16

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (12 هاوپەیمانی، 16 پارت، 21 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 4,589,502 دەنگدەر

دەنگدانی گشتی: 4,314,866 دەنگدەر (1,039 بنکە، 4,333 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 274,636 دەنگدەر (67 بنکە، 449 وێستگە)

 

2. پارێزگای هەولێر 

ژمارەی کورسی: 16 (4 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)

ژمارەی کاندید: 108 (71 پیاو، 37 ئافرەت)

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 پارت، 6 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,087,880

دەنگدانی گشتی: 1,002,087 دەنگدەر (528 بنکە، 2,003 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 85,793 دەنگدەر (79 بنکە، 385 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 547 دەنگدەر (3 بنکە، 3 وێستگە)

 

3. پارێزگای سلێمانی 

ژمارەی کورسی: 18 (5 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 136 (99 پیاو، 37 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 4

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 پارت، 4 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,201,658

دەنگدانی گشتی: 1,119,111 دەنگدەر (506 بنکە، 2,200 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 82,547 دەنگدەر (58 بنکە، 378 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 5 دەنگدەر (1 بنکە، 1 وێستگە)

 

4. پارێزگای دهۆک 

ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)

ژمارەی کاندید: 59 (39 پیاو، 20 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 4

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 پارت، 5 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 778,846

دەنگدانی گشتی: 722,853 دەنگدەر (278 بنکە، 1,396 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 55,993 دەنگدەر (43 بنکە، 195 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 25,986 دەنگدەر (23 بنکە، 93 وێستگە)

 

5. پارێزگای نەینەوا 

ژمارەی کورسی: 34 (8 کۆتای ئافرەتان، 7 پێکهاتەکان)

ژمارەی کاندید: 1047 (759 کاندید، 288 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 13

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 هاوپەیمانی، 12 پارت، 14 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 2,102,429

دەنگدانی گشتی: 1,969,179 دەنگدەر (873 بنکە، 3,861 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 106,803 دەنگدەر (57 بنکە، 375 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 26,447 دەنگدەر

 

6. پارێزگای کەرکووک 

ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)

ژمارەی کاندید: 251 (175 پیاو، 76 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 8

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (5 هاوپەیمانی، 9 پارت، 9 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 958,141

دەنگدانی گشتی: 897,030 دەنگدەر (330 بنکە، 1,733 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 61,062 دەنگدەر (29 بنکە، 191 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 49 دەنگدەر

 

7. پارێزگای دیالە 

ژمارەی کورسی: 14 (4 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 358 (252 پیاو، 106 ئافرەتان)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 2

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (6 هاوپەیمانی، 10 پارت، 2 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,051,143

دەنگدانی گشتی: 976,650 دەنگدەر (509 بنکە، 1,940 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 74,493 دەنگدەر (41 بنکە، 229 وێستگە)

 

8. پارێزگای ئەنبار 

ژمارەی کورسی: 15 (4 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 253 (183 پیاو، 70 ئافرەت)

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (7 هاوپەیمانی، 3 پارت)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 980,471

دەنگدانی گشتی: 933,911 دەنگدەر (387 بنکە، 1,820 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 46,553 دەنگدەر (48 بنکە، 363 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 7 دەنگدەر

 

9. پارێزگای بابل 

ژمارەی کورسی: 17 (4 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 479 (348 پیاو، 131 ئافرەتان)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (7 هاوپەیمانی، 9 پارت، 1 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,145,458

دەنگدانی گشتی: 1,070,326 دەنگدەر (436 بنکە، 2,099 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 75,132 دەنگدەر (29 بنکە، 127 وێستگە)

 

10. پارێزگای کەربەلا 

ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 233 (164 پیاو، 69 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (7 هاوپەیمانی، 5 پارت، 1 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 679,556

دەنگدانی گشتی: 634,816 دەنگدەر (249 بنکە، 1,243 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 44,740 دەنگدەر (16 بنکە، 109 وێستگە)

 

11. پارێزگای واست 

ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 کوردی فەیلی)

ژمارەی کاندید: 246 (176 پیاو، 70 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 9

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی:  (8 هاوپەیمانی، 3 پارتی، 9 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 787,784

دەنگدانی گشتی: 744,752 دەنگدەر (311 بنکە، 1,461 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 43,032 دەنگدەر (17 بنکە، 93 وێستگە)

 

12. پارێزگای سەڵاحەددین 

ژمارەی کورسی: 12

ژمارەی کاندید: 296 (216 پیاو، 80 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 0

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی:  (10 هاوپەیمانی، 3 پارت)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 861,156

دەنگدانی گشتی: 808,043 دەنگدەر (356 بنکە، 1,589 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 53,078 دەنگدەر (50 بنکە، 283 وێستگە)

دەنگدانی ئاوارەکان: 35 دەنگدەر

 

13. پارێزگای نەجەف 

ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 312 (227 پیاو، 85 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 هاوپەیمانی، 6 پارت، 1 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 838,270

دەنگدانی گشتی: 795,653 دەنگدەر (341 بنکە، 1,560 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 42,617 دەنگدەر (20 بنکە، 101 وێستگە)

 

14. پارێزگای قادسییە 

ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 282 (200 پیاو، 82 ئافرەت)

ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 هاوپەیمانی، 4 پارت، 1 لیستی تاک)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 729,070 

دەنگدانی گشتی: 679,751 دەنگدەر (301 بنکە، 1,325 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 49,319 دەنگدەر (17 بنکە، 70 وێستگە)

 

15. پارێزگای موسەننا 

ژمارەی کورسی: 7 (2 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 126 (90 پیاو، 36 ئافرەت)

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (6 هاوپەیمانی، 3 پارت)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 510,867

دەنگدانی گشتی: 471,573 دەنگدەر (179 بنکە، 915 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 39,294 دەنگدەر (10 بنکە، 73 وێستگە)

 

16. پارێزگای زیقار 

ژمارەی کورسی: 19 (پێنج کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 571 کاندید (416 پیاو، 155 ئافرەت)

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 هاوپەیمانی، 8 پارت)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,138,694

دەنگدانی گشتی: 1,065,089 دەنگدەر (492 بنکە، 2,094 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 73,605 دەنگدەر (35 بنکە، 118 وێستگە)

 

17. پارێزگای میسان 

ژمارەی کورسی: 10 کورسی (3 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 141 کاندید (104 پیاو، 37 ئافرەت)

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (4 هاوپەیمانی، 4 پارت)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 615,147

دەنگدانی گشتی: 572,778 دەنگدەر (231 بنکە، 1,110 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 42,369 دەنگدەر (24 بنکە، 127 وێستگە)

 

18. پارێزگای بەسڕە 

ژمارەی کورسی: 25 (6 کۆتای ئافرەتان)

ژمارەی کاندید: 571 (408 پیاو، 163 ئافرەت)

ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 هاوپەیمانی، 5 پارت)

کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,622,855

دەنگدانی گشتی: 1,559,941 دەنگدەر (522 بنکە، 3,000 وێستگە)

دەنگدانی تایبەت: 62,914 دەنگدەر (36 بنکە، 207 وێستگە)

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment