مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فینلاند جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد .
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی.
باڵیۆزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

