نەوزاد شێخ کامیل: بۆ ماوەی 10 ڕۆژ نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک کارایە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە، 10ـی تشرینی دووەم، تاوەکو 20ـی تشرینی دووەم، مۆڵەت دراوە، ئەو هاووڵاتییان کە ماون، دەتوانن فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕ بکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 10ڕۆژ جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنی کرایەوە، ئەمەش وەک هەلێکی کۆتاییە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە.

بە گوتەی شێخ کامیل، لە قۆناغی یەکەمدا کە لە مانگی ئایارەوە تا سەرەتای ئاب بەردەوام بوو، زیاتر لە سەدا87ـی هاووڵاتییانی هەرێم فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەیان پڕکردووەتەوە و بەشەخۆراکیان بە بەردەوامی بۆ دێت. بەڵام نزیکەی سەدا13ـی هاووڵاتییان تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری پڕنەکردنەوەی فۆڕمەکە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد، لەوانە:

- نەبوونی کارتی نیشتمانی، کە مەرجی سەرەکیی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە.
- گەشتکردنی بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات.
- نیشتەجێبوون لە ناوچە دوورەدەستەکان و نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت.

نەوزاد شێخ کامیل جەختی کردەوە، ئەمە دەرفەتێکی نوێیە و گوتی: "بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە، 10ـی تشرینی دووەم، تاوەکو 20ـی تشرینی دووەم، مۆڵەت دراوە." ئەو سەدا13ـی هاووڵاتییان کە ماون، دەتوانن لەم ماوەیەدا و بە خۆڕایی سەردانی ئەپلیکەیشنەکە بکەن و فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش نەبن.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment