نێچیرڤان بارزانی و محەممەد ئەلحەسسان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، دۆخی گشتیی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی بێگه‌ردی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی کرده‌وه. هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه عێراق و هه‌رێمی کوردستان ببه‌نه قۆناغێکی باشتره‌وه.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق کرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
