شنگالییه‌كان دژی په‌كه‌كه دێنه ده‌نگ
هاووڵاتییان: بوونی په‌كه‌كه هۆكاری تێكچوونی دۆخی شنگاله
K24 - دھۆك
به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ندین گوند له رۆژئاوای شاره‌دێی سنوونێ چۆڵكراون و خه‌ڵكه‌كه‌شی ناتوانن بچنه‌وه ناوچه‌كانیان. دانیشتووانی ناوچەكە دەڵێن "بوونی په‌كه‌كه هۆكاری تێكچوونی دۆخی شنگاله"، به گوته‌ی چاودێرێكیش ته‌نیا رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، هۆكاره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
فەیسەل قەیرانی، یەكێكە لە رۆشنبیرەكانی شنگال و بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی پەكەكە ناوچەكەمان بۆردومان دەكرێت، ئەوان خۆیان دەخزێنە ناو خەڵك، ناتوانن سەنگەرەكانیان بگوازنەوە سنووری باكووری كوردستان، بەڵكو لە ناوچە ئازاد و ئارامەكانی باشووری كوردستان جێگیر دەبن، بۆ ئەوەی سەقامگیری ئەو ناوچانە تێكبدەن".
ھاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی شنگال بەناوی رزگۆ یلدز، بەھۆی داعشەوە لە ناوچەكەی ئاوارەبووە و ئێستاش بەھۆی پەكەكە ناتوانێ بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، دەڵێ: "شەش ساڵە لە كەمپی شاریا لە سنووری دھۆك دەژین، بێگومان ژیان لە كەمپ خۆش نییە. ئێمە دەخوازین رێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت و سەقامگیری بۆ شنگال بگەڕێتەوە".
سلێمان حەسەن، چاودێری سیاسی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "خەڵكی شنگال چاوەڕێی ئەوەن پەكەكە لە ناوچەكە بكشێتەوە و بچنەوە مەیدانی شەڕی خۆیان كە باكووری كوردستانە، چونكە شنگال شوێنی خەباتی ئەوان نییە".