پەیامێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
دژەتیرۆری کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەهیچ شێوەیەک پەنا نەبەنە بەر تەقەکردن بۆ خۆشی دەربڕین لە سەرکەوتن.
سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دژەتیرۆری کوردستان بۆبەنۆی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاونیشتمانیان کرد، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانتان بە هیچ شێوەیەک پەنا نەبەنە بەر تەقەکردن، دەڵێت: تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان و ڕووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت.
دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاووڵاتییاندەکات، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا پابەند بوون بە ڕێنماییەکانەوە، لە ئێستاشدا بە هەمان شێوە پابەند بن بە ڕێکارە ئەمنییەکانەوە.
