ڕێژەی بەشداری و ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە گوێرەی 99.98%ـی ئەنجامەکان، ڕێژەی بەشداریی لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی پەرلەمانی عێراق، گەیشتووەتە 56.11%
------------------------------------------------
پوختەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق - 2025:
کۆی گشتیی دەنگدەران (گشتی و تایبەت): 21,404,291 کەس.
کۆی گشتیی بەشداربووان (گشتی و تایبەت): 12,009,453 کەس.
ڕێژەی گشتیی بەشداری: 56.11%.
------------------------------------------------
یەکەم: دەنگدانی گشتی
کۆی ژمارەی دەنگدەران: 20,063,773 کەس.
ژمارەی دەنگدەرانی بەشداربوو: 10,904,637 کەس.
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی: 54.35%.
کۆی ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 8,703 بنکە.
کۆی ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان: 39,289 وێستگە.
ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکان (لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین):
دهۆک: 76.07%
هەولێر: 69.02%
سەڵاحەدین: 66.44%
ئەنبار: 65.93%
کەرکووک: 64.12%
نەینەوا: 64.07%
سلێمانی: 56.87%
دیالە: 55.49%
بەغدا-کەرخ: 53.27%
بەسڕە: 50.21%
بابل: 49.82%
موسەننا: 49.79%
قادسییە: 48.39%
زیقار: 47.94%
واست: 46.76%
کەربەلا: 46.13%
نەجەف: 42.70%
بەغدا-ڕەسافە: 41.55%
میسان: 40.11%
------------------------------------------------
دووەم: دەنگدانی تایبەت
* دەنگدانی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان:
ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبوو: 1,313,980 کەس.
ژمارەی دەنگدەرانی بەشداربوو: 1,084,289 کەس.
ڕێژەی بەشداری: 82.52%.
* دەنگدانی ئاوارەکان:
ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبوو: 26,538 کەس.
ژمارەی دەنگدەرانی بەشداربوو: 20,527 کەس.
ڕێژەی بەشداری: 77.35%.
