کۆمیسیۆن: پارتی لە پارێزگای نەینەوا یەکەمە
کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی و تایبەتی بڵاوکردەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری دەنگدانی گشتیی و تایبەتی لە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.
ژمارەی ئەو کەسانەی لەو پارێزگایە دەنگیان داوە: ملیۆنەک و 353 هەزار 365 دەنگدەر.
ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان: 65.09%.
پارتی دیموکراتی کوردستان: 189 هەزار و 120 دەنگ.
حزبی تەقەدووم: 157 هەزار و 283 دەنگ.
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 146 هەزار و 724 دەنگ
حزبی نەینەوا بۆ گەلەکەی: 111 هەزار و 5 دەنگ.
هاوپەیمانیی عەزم: 100 هەزار و 853 دەنگ.
حزبی حەسمی نیشتمانیی: 89 هەزار و 492 دەنگ.
ڕێکخراوی بەدر: 77 هەزار و 6 دەنگ.
دوێنێ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێت.
