نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه
كوردستان24
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.
به گوێره‌ی پێنوێنی بۆرسه‌ی جیهانی نه‌وت، ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 44.66 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه، نه‌وتی خاوی ئاسایی به 42.66 دۆلاره، به گشتی ده‌كاته رێژه‌ی 2.56% به‌زربوونه‌وه‌ی تۆماركردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی بلوومبێرگ، كۆتایی هه‌فته نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكی، له 5.1 ملیۆن به‌رمیل بۆ 4.82 ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه.
پێشتریش به‌هۆی راگه‌یاندنی كۆمپانیای پی فایزه‌ر، بۆ كاریگه‌ریی ڤاكسینی كۆرۆنا، نرخی نه‌وتی كه‌مێك به‌رزكرده‌وه.