محەممەد ئیسلامی: ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئاژانسی ئەتۆمی هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکان
محەممەد ئیسلامی، جێگری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاشکرای کرد، یەکەم پێگە کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئێران، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی وزەی ئەتۆمی ئێران کرد کە بۆ کاری توێژینەوە بەکاردێت.
لەچوارچێوەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ( دەستدرێژی و بەرگریی کردن لەخۆمان) کە لە تارانی پایتەختی ئێران ڕێکخرا، محەممەد ئیسلامی، جێگری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە گوتارێکدا گوتی: یەکەم پێگە و بنکە کە ئیسرائیل لە هێرشە 12 ڕۆژییەکەی بۆ سەر ئێران هێرشی کردە سەر، کارگەی تەقەمەنییەکانی وزەی تاران بوو، زانیاریی وردیش لەبارەی ئەو کارگەیە، لەلای ئاژانسی وزەی ئەتۆم بوو.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە پرسیاری کرد و گوتی: ئەگەر ژوورێکت هەبێت لەباڵەخانەیەک بۆ توێژینەوە، هاوکات بەهاوکاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەوەمان کردووەئەمەش وای کردووە ببێتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل، پرسیاری کرد لەوەی، ئەگەر زانیاریی زۆر باش نەبێت، ئیسرائیل چۆن دەتوانێت بەم وردییە ئامانجەکە بپێکێت.
ئیسلامی ئاماژەی بەوە کرد، لە شەوی 13ـی حوزەیران کە ئیسرائیل دەستی بە هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران کرد، پرۆگرامە ئەتۆمییە سەربازییە نهێنییەکانی وڵاتەکەی بە ئامانج گرتووە، لەگەڵ ئەوەی بنکە ئەتۆمییەکان و فەرماندە سەربازییەکان و زانایانی فیزیا و ناوەکی، هەروەها بنکە ئاسمانیی بە ئامانج گرت، ئێرانیش هەموو ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە ئاڕاستەی کرابوو.
