حاتەم نەعسان: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی سوەیدا

دادوەر حاتەم نەعسان، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی پارێزگای سوەیدا
دادوەر حاتەم نەعسان، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی پارێزگای سوەیدا

سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی سوەیدا، جەختی لەوە کردەوە، هەموو ئەوانەی لە ئەنجامدانی تاوان لەو پارێزگایە تێوەگڵاون، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. دەشڵێت: لە بەدواداچوونەکانیین بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ڕاستی تەواوی رووداوەکان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.

یەکشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2025، دادوەر حاتەم نەعسان، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی پارێزگای سوەیدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: زیاتر لە 800 گوتەی هاووڵاتیانیان پەیوەست بە ڕووداوەکانی سوەیدا بە بەڵگە کردووە و زیاتر لە 900 پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ قوربانییانی ڕووداوەکە کردووەتەوە.

سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی سوەیدا، باسی لەوەش کرد، ئەو تاوانانەی کە لە مانگی تەمموزی 2025 لە سوەیدا ئەنجام درا، نوێنەرایەتیی پێشێلکاریی جددیی دەکەن، بۆیە پێویستە لە ڕێگەی پێوەرە یاساییەکاندا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

هاوکات دەشڵێت: هەموو ئەوانەی لە تاوانەکان تێوەگلاون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و لە بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بە ڕاستی تەواوی ڕووداوەکان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان. 

دوا بە دوای ئەو توندویژی و پێکدادانە چەکدارییانەی کە لە مانگی تەمووزی 2025 لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا ڕوویاندا، بووە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی دەیان کەس، هەروەها ئاوارەبوونی زۆرەملێ و پێشێلکاریی جیددی دژی مافەکانی مرڤ، حکوومەتی سووریا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان و لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانباران.

لە ئەنجامی توندوتیژی و شەڕ و پێکدادانەکان لە سوەیدا، زیاتر لە 50 کەس و برینداربوونی سەدان کەس و ئاوارەبوونی هەزاران کەس. ڕووداوەکان بە "خوێنڕشتنی تائیفی" پێناسە کران، ڕاپۆرتەکانی کوشتن و ڕفاندن بڵاو کرانەوە.

ئەم پێشهاتانە بووە هۆی ئەوەی کە چوار ڕێککەوتنی ئاگربەست و کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە ئوردن لە مانگی ئابی 2025  لە نێوان سووریا، ئوردن و ئەمەریکا بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە بکرێت.

 
Fly Erbil Advertisment