پشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بازاڕدا دابه‌زین
به هۆی كۆرۆناوه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر و بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرتری په‌تای كۆرۆنا، له بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نرخی پشكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
له ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی هه‌شت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌سه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، گه‌وره شارێكی وه‌ك نیویۆرك رێساكانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی توندتر بكات.
پێنوێنی پشكی كۆمپانیا پیشه‌سازی و داراییه هه‌ستیاره‌كان بۆ گه‌شه‌ی ئابووری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له دابه‌زین كردووه. پشكه‌كانی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی بۆینگ و گوڵدمان ساكس به رێژه‌ی زیاتر له سه‌دا 2 داشكان.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و رێكخه‌ری گه‌شته ده‌ریاییه‌كان زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه، به هۆی په‌تای كۆرۆناوه.