بنمیچی قوتابخانەیەک داڕما و دوو قوتابی مردن و برینداربوون
\ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، بەهۆی داڕمانی بنمیچ (سەقف)ـی پۆلێکی قوتابخانەیەک لە ناحیەی یوسفیە لە باشووری بەغدا، قوتابیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە میدیایی ناوخۆی ڕاگەیاند، "بنمیچی یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەی قودس لە ناحیەی یوسفیە لە باشووری بەغدا داڕما، هێزەکانی ئەمنیش بۆ زانینی هۆی ڕووداوەکە چوونەەت شوێنەکە."
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، "ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی قوتابییەکی لەدایکبووی 2012 و برینداربوونی قوتابیەکی دیکەی لەدایکبووی 2010".
گوتیشی: لایەنی پەیوەندار دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن گیراوەتە بەر.

