فەرەنسا داوای یاسایی لە دژی ئێکس تۆمار دەکات

داواکاری گشتیی فەرەنسا بە تۆمەتی نکۆڵیکردن لە کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆست، ڕێکاریی یاسایی لە دژی پلاتفۆرمی ئێکس دەگرێتە بەر.

داواکاری گشتیی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو کۆمێنتانەی ڕۆبۆت  چاتی (گرۆک) تایبەت بە پلاتفۆرمی ئێکس، سکاڵایەکیان لە دژی پلاتفۆرمی ئێکس جوڵاندووە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ ئیلۆن مەسک دەگەڕێتەوە، ئێستاش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەم ڕاگەیەندراوەی داواکاری گشتیی فەرەنسا لە کاتێکدا دێت کە ڕۆژی دووشەممە ڕۆبۆتی گرۆک لە بڵاوکراوەیەکیدا بە زمانی فەرەنسی نووسیویەتی"ئەو ژوورانەی لە کەمپی ئاوشڤیزی نازی دروستکرابوون، بە ئامانجی پاککردنەوە دیزاین کرابوون و ماددەی زەیکلۆن بی" Zyklon B "ـی تێدا بەکارهێنراوە، کە دژە بەکتریا و نەخۆشە گوێزراوەکانە و هیچ ئامانجێکی کوشتنی لەدواوە نەبووە.

گرۆک لە نووسینەکەدا ئاماژەیداوە، ئەم ژوورانە بە شێوازی تایبەت دروستکرابوون کە سیستەمی هەواگۆڕکێیان تێدابووە و گونجاو بوون بۆ ئامانجی پاککردنەوە نەوەک بۆ کۆمەڵکوژی.

لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانی دا، ئەڵمانیا شەش هەزار جووی کۆمەڵکوژ کرد و زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە زۆربەیان جوو بوون لە کەمپی ئۆشڤیزبیرکیناو کوژران، ئەو کەمپە لەلایەن نازییەکانەوە لە خاکی پۆڵەندا دروستکرا بوو.

زەیکلۆن ب" Zyklon B " ئەو گازە ژەهراوییەیە کە بۆ کوشتنی زیندانییەکان بەکارهاتووە لەنێو ژوورە گازییەکانی نێو کەمپەکە .

داواکاری گشتی فەرەنسا بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە "نکوڵی لە کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆست لەلایەن "گرۆک" لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس (X) بڵاوکراوەتەوە، هەربۆیە پلاتفۆرمەکە لەلایەن بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی دادگەی پاریس خراوەتە ناو دۆسیەی لێکۆڵینەوە.

پێشووتریش، بەرپرسانی فەرەنسا لە تەممووزی ئەمساڵدا لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکرد، بە تۆمەتی ئەوەی ئێکس ئەلگۆریتمەکانی گۆڕیوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە "دەستوەردانی بیانی" بدرێت

 
Fly Erbil Advertisment