وەزارەتی ئەوقاف کاتی دەوامی فەرمانبەرانی درێژ دەکاتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە درێژکردە و ڕۆژانی شەممەش دەوام دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە، بڕیاریدا، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژانە تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها ڕۆژانی شەممەش، کەپشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگافەرمییەکان دەوامە، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.
ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکرێت.

