ڕێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانی تەواوی بۆچون و ركابەرە جیاوازەكان لە یەک کۆبکاتەوە

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕیب کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بەناونیشانی( لە کۆربەندی MEPS چی روویدا) بڵاو کردووەتەوە، لە پەیەماکەدا، ڕێباز حەملان نووسیوویەتی: مەسرور بارزانی، دوای ململانێ و هەڵمەتی هەڵبژاردن، توانی تەواوی بۆچون و ركابەرە جیاوازەكان لە شەشەمین کۆربەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ‘’ MEPS ‘’ کۆبکاتەوە.

ڕێباز حەملان دەڵێت: سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، کاک مەسرور بارزانی لە دهۆکی قەشەنگ و ئارام دوای ململانێ و هەڵمەتی هەڵبژاردن، توانی تەواوی بۆچون و ركابەرە جیاوازەكان لە شەشەمین کۆربەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ‘(MEPS ) کۆبکاتەوە .

حەملان باسی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندەکەی کردووە و دەڵێت: مێپس بووە وێستگەی کۆبوونەوەی گەورەترین کوتلە براوەو سەرکردە سیاسییە کاریگەرەکانی عێراق کە یەکەمجارە بەم شێوەیە هەموان پێکەوە ئامادەبونیان هەبێت لە هەرێمی کوردستان، هەموو لایەنە جیاوازەکان بە شیعەو سوننە و گەورەترین دوو دەسەڵاتی حوکمرانی عێراق، سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادەبوون، بەشێکی زۆری وەزیرو پلە باڵاکان و جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دهۆک و هەرێمی کوردستان بوونەوە دەستپێکی بونیادنانی حوکمرانی و سەردەمێکی نوێ بۆ ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنی 2025/11/11. 

نووسیوویەتی: لە MEPS عەرەب (شیعەو سوننە)، کوردو تورک و فارس، مەسیحی و ئێزدی و موسڵمان کلدو ئاشوری و تورکمان، هەمووان بە پێوە وەستان بۆ سروودی نیشتمانی ( ئەی رەقیب) .

دەڵێت: پێیان وترا ستەم و زوڵم بۆ هیچ ڕژێم و سیستەمێک سەری نەگرتووە، جێبەجێکردنی دەستور، هاوبەشی ، هاوسەنگی، سازان دەبنە بنەمای پێکەوە ژیان بە دادپەروەرانە

هەر لە پەراوێزی کۆربەندی MEPS دیدارە گرنگەکانی سەرۆک بارزانی و جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوەچوو.

دواتر ڕێباز حەملان باسی بابەت و چالاکییەکانی دووەمی ڕۆژی کۆڕبەندەکەی کردووە و نووسیوویەتی: مێپس بووە ڕووگەی كۆكەرەوەی سەركردەی پارچەكانی دیكەی كوردستان ئەوەی خەڵكی خەونیان پێوە دەبینی كە ئەو كارەكتەرە سیاسیە كوردییانە كۆبكاتەوە لە مێپس کرا، بە سەردێرێکی لاوەکیش نووسیوویەتی: بارزانی و كۆبانی و بایدەمیر سێكوچكەی كوردایەتی لەیەك شوێندا كۆبووونەوە .

دەڵێت: پشتگیری دوپات کرایەوە کە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیرە کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کە دەست پێکراوە دەبێت لەسەر هەنگاوەکانی بەردەوام بێت بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلانی تورکیاو بەتایبەت گەلی کورد لە باکوری کوردستان.

نووسیوویەتی: کاک مەسرور بارزانی لە مێپس هەسەدەو ئەنەکەسەی پێکەوە دانیشان و خۆشحاڵ بوو لە مێپس بیرورا و خاڵە هاوبەشەکانیان باس بکەن، حکوومەتی هەرێم پشتیوانە لەو هەنگاو و ڕێککەوتن و لێک تێگەیشتنانەی نێوان حکوومەتی دیمەشق و کوردانی رۆژاڤا کە کراوە، تا بگەنە ڕێککەوتن لە پێناو سەقامگیری و پێکەوە ژیانی گەلانی سوریا و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژاڤا بە شێوەیەکی ئاشتیانە .

دەشڵێت: هەردوو سەرکردە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و عوسمان بایدەمیر لە وتارەکانیان ئەم راستیانەیان سەلماند و سوپاس گوزاربوون بۆ ئەم کۆربەندە گرنگەی کە هەموو لایەنە ناکۆک و هەموو جەمسەرەکانی کۆکردەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست .

 
Fly Erbil Advertisment