فیگۆ باسی ئه‌و خیانه‌ته ده‌كات كه له بارسێلۆنای كردووه
فیگۆ: زێدان و مێسی تووشی سه‌رسوڕمانیان كردم

لويس فيگۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی پۆرتوگال یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مێسی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له بارسێلۆنا بڕوات هیچ شتێك ناتوانێت ببێته رێگر له‌به‌رده‌می، ئاشكراشی ده‌كات ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد بووه سه‌ره‌تای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یاریزانان.
له‌مباره‌یه‌وه لویس فیگۆ ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا كه بیستم لیۆنێل مێسی ده‌یه‌وێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت تووشی سه‌رسوڕمان بووم، هه‌موو یانه‌كان ده‌یانه‌وێت یاریزانێكی باشی وه‌كو مێسی له یانه‌كه‌یان بێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له ده‌ست یاریزانه‌كانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه بیه‌وێت له یانه‌كه‌ی بڕوات هیچ شتێك ناتوانێت ببێته رێگر له به‌رده‌می.
فیگۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌شڵێت: ئه‌و كاته‌ی كه زیدان بووه راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئه‌و كاته‌ش كه‌مێك تووشی سه‌رسوڕمان بووم، به‌ڵام ئه‌و تواناكانی خۆی سه‌لماند و سه‌ركه‌وتووبوو، ره‌نگه كه‌سانێكی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان نه‌كردبێت كه زیزیۆ ببێته راهێنه‌ر و ئه‌م ده‌سكه‌وتانه بباته‌وه.
میدیاكان رۆیشتنی فیگۆ له بارسێلۆناوه بۆ ریال مه‌درید به خیانه‌ت وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كرد راسته قورس بوو، به‌ڵام نه‌متوانی گرێبه‌سته گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید ره‌تبكه‌مه‌وه، به‌ڵام پێموابێت ئه‌وكاته‌ی كه من بارسێلۆنام جێهێشت تۆپی پێی ئیسپانیا گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات و نرخی یاریزانان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌وه.
فیگۆ ستایشی رائول و گواردیۆلا ده‌كات و ده‌ڵێت: كه‌سانی وه‌كو رائول و گواردیۆلا سه‌ركرده‌ن و به شێوه‌یه‌كی دروست تۆپی پێیان كردووه، پێموایه رائول هه‌روه‌كو گواردیۆلا له راهێنه‌رایه‌تی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
لویس فیگۆی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له 1995 خولی پورتوگالی جێهێشت و به به‌های 2 ملیۆن نیو یۆرۆ گواسترایه‌وه بارسێلۆنا، پاشان دوای 5 ساڵ له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژوو كاتێك له ساڵی 2000 بارسێلۆنای جێهێشت و به 60 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، فیگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له كۆی 245 یاری 56 گۆڵ و 93 ئاسیستی كرد.